فه‌ره‌نسا

رامۆس نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیكە لەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بكاتەوە.

لە هاوینی ساڵی 2021 رامۆس لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و گرێبەستێكی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستی رامۆس لەگەڵ پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە قۆناخی یەكلاكەرەوە و ئەوە دڵنیا كراوەتەوە كە نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، نوێكردنەوەی گرێبەستی رامۆس لە دوای رازی بوونی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكە ناسڕ خلێفی دێت كە رەزامەندی نیشاندا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەرپرسانی پاریس دڵخۆشن بەوەی رامۆس پێشكەشی دەكات، لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا، بەتایبەت كە خاوەنی كەسایەتیەكی پڕ ئەزموونە و سەركردایەتی یانە فەڕەنسیەكە دەكات.

لەم وەرزەدا رامۆس لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 42 یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button