لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… بارسێلۆنا دوو ئەستێرەی پاریس دەگوازێتەوە و ریالیش هەمووان شۆک دەکات
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
لویس کامپپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان لەگەڵ نوێنەری هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ پاریس کردووە – فووت مێرکاتۆ
بارسێلۆنا دەیەوێت جیا لە لیۆنێل مێسی، گرێبەست لەگەڵ نێیمار دا سیلڤاش واژۆ بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس
ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن بکات. جیا لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند – سکای سپۆرتس
ئارسیناڵ و بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئیلکای گوندۆگان، یاریسازی مانچێستەر سیتی دەکەن. تەنیا یەک وەرزی ماوە بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی – رۆژنامەی بیڵد
لیڤەرپوول گرنگی تفین کووپمینەرس، یاریزانی هۆڵەندا و ئاتڵانتا داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ وێب
جاسم بن حەمەد، گەورە وەبەرهێنەری قەتەری، ئۆفەری کڕینی مانچێستەر یونایتد بۆ پێنج ملیار پاوەند زیاد کرد – تێلێگراف
بایرن میونشن ئامادەیە دەستبەرداری سادیۆ مانێ، یاریزانی سێنیگالی ببێت و پێناچێت، گرێبەستی جواو کانسێلۆ بکاتە هەمیشەیی – رۆژنامەی تایمز
بایەر لیڤەرکوزن لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ گرانیت شاکا، یاریزانی ئارسیناڵ و یانە لەندەنییەکە داوای 13 ملیۆن پاوەند دەکات – ستاندارد
ریس جەیمس، بەرگریکاری چێڵسی کە هاوڕێیەکی نزیکی تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆمایە، داوای لێکردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ستامفۆرد بریج – توتو مێرکاتۆ وێب
برایتن نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ مەحمود داود، یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند – فووتبۆڵ ئینسایدەر
لیدز یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جەیمس میڵنەر، یاریزانی لیڤەرپوول دەستپێکردووە، هەرچەندە برایتن یەکێکە لە یانە دڵخوازەکانی جەیمس – دەیلی مەیڵ