کوردستان

کۆنگرەی هونەری یاری نێوان زاخۆ و سلێمانی ئەنجامدرا

بڕیارە سبەی یاری پاشکۆی نێوان هەر دوو یانەی زاخۆ و سلێمانی لە یاریگای هەندرێن بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/5/203 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆنگرەی هونەری بۆ ڕاهێنەر و کاپتنی  یانەی زاخۆ خاوەن پلەی چواردەم لە خولی نایابی کوردستان و یانەی سلێمانی خاوەن پلەی سێیەم لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتا ئەیاد شەمسوڵا ڕاهێنەری یانەی سلێمانی گوتی ( ئێمە نزیکەی دوو مانگە لە خول دابڕاوین بە هۆی تەواو بوونی یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان، بەڵام ڕۆژانە مەشقەکانمان بەردەوام بوونە و چەند یاریەکی دۆستانەمان ئەنجامداوە، ئامانجی سەرەکی ئێمە گەیشتنە بەڕیزی نایابی کورستان، 5 یاریزانمان لە یاریەکە دادەبڕێن بەهۆی پێکان و هۆکاری جیاوازەوە، بۆ یاریەکەی زاخۆ تەنها 17 یاریزانمان ئامادەیە، متمانەمان هەیە لە یاریەکە سەرکەوتووبین و وەرزی داهاتوو لە نایاب یاری بکەین)

پێشڕەوشەریف کاپتنی یانەی سلێمانی گوتی ( ئێمە دەبوو ئێستا لە نایاب یاریمان کردبا نەک لە پاشکۆ، چونکە سیستمی خولەکە زوڵمی لە ئێمە کرد، لەگەڵ یانەی ڕانیە لەخاڵ وەکو یەک بووین، تەنها جیاوازی ئەوەبوو ئەوان لە نێو یاریگای خۆیان لە ئێمەیان بردەوە، دەبوو ڕێژەی گۆڵکردن هەژمار کرابا)

ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بەناڤ ئەحمەد ( ئێمە لە کێبڕکێی بەهێزدابووین بۆ ئەوەی یانەکەمان لە نایاب بهێڵینەوە، سەرەتا ئامانجمان بردنەوەی یاریەکەی دەربەندیخان بوو بۆ ئەوەی بگەین بە یاری پاشکۆ، ئێستاش سەرجەم یاریزانەکانمان ئامادەن بۆ یاریەکە و هەشت یاریزانی تیپی خولی عێڕاقیمان هێناوە بۆ یاریەی بەیانی لەوانە شڤان جەمیل و ڕەمەزان سدیق و ئەحمەد سەبڕی و یاریزانی پیشەگەری ئوردنی خالیدڕازی، یاریزانەکانی تیپی کوردستان ئاستیان زۆرباشە و نزیکن لە ئاستی یاریزانەکانی تیپی عێڕاقی)

شیڤان جەمیل کاپتنی یانەی زاخۆ ( مەشقەکانمان زۆر بەباشی ئەنجامداوە، ئەو پلانەی ڕاهێنەر دایناوە هەوڵدەدەین زۆر بەباشی جێبەجێی بکەین بۆ ئەوەی لە نایابی کوردستان بمێنینەوە)

یانەی زاخۆ بۆ یاریەکە خاوەن یاریگا دەبێت بە هۆی ئەو تیروپشکەی کە یەکێتی تۆپی پێی کورووستان ئەنجامیدا، زاخۆ بە درێسی سوور یاری دەکات و یانەی سلێمانیش بە درێسی سپی یاری دەکات، یاریەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای هەندرێن لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button