ئینگلتەرا

کڵۆپ: جۆنس لە سێ لایەنەوە پێشکەوتووە

Yariga App

یۆرگن کڵۆپ باسی پەرەسەندنی کورتیس جۆنسی یاریزانی لاوی یانەکەی دەکات.

جۆنس شەوی رابردوو دوو گۆڵی بۆ لیڤەرپوول بەرامبەر لێیستەر سیتی تۆمارکرد و ئەمە نۆهەم یاری لەسەریەک بوو لە پێکهاتەی سەرەکی لیڤەرپوول بێت لە پریمەرلیگ.

کڵۆپی راهێنەر دوای یارییەکە سەبارەت بە ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکە وتی ” ئەو زۆر پەرەی سەندووە، بیرمان نەچێت ئەو یاریزانێکی لاوە و بەر لە دوو ساڵیش زۆر باش یاری بۆ کردین بەڵام دواتر تووشی پێکان و چەند کێشەیەک هات کە دووریان خستەوە.  پێم وایە ئێستا زۆر باشتربووە لە فشاری پێچەوانەوە، خێرایی لە یاریکردن چونکە وەک جاران تۆپ دواناخات و زوو بڕیار دەدات، هەروەها توانای گۆڵ کردنیش. لە هەردوو گۆڵەکەدا هیچ کامێکیان هەلی ئاسانی گۆڵ کردن نەبوون بەڵام ئەو ژیرانە سوودی لێ وەرگرتن”.

بەو بردنەوە، لیڤەرپوول تەنها یەک خاڵ لە گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکان دوورە بەڵام یارییەک زیاتری لە دوو رکابەرەکەی ئەنجامداوە، ئەوانیش نیوکاسڵ و مانچێستەریونایتدن.

بابەتی زیاتر

Back to top button