لیڤەرپوول یاریە دۆستانەكانی هاوینی راگەیاند

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەرنامەی یارییە دۆستانەكانی هاوینەی خۆی راگەیاند بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتوو.
شەوی رابردوو لیڤەرپوول بوو بە میوانی لێستەر سیتی و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلیزیدا.
كوڕانی كڵۆپ لە مەترسییەكی گەورەدان بە بۆنەی نەگەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.
هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەرنامەی یارییە دۆستانەكانی هاوینەی خۆی بۆ ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ راگەیاند.
رێدز لە بیست و نۆی مانگی تەموز گەشتی سەنگافوورە دەكات وەك ئەوەی پێش دەستپێكردنی ئەم وەرزە ئەنجامیدا.
چاوەڕواندەكرێت لیڤەرپوول دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات، یەكەمیان بەرامبەر لیستەر سیتی لە بەرواری 30-7 لە سەنگافوورە، دووەمیان بەرامبەر لیڤەرپوول لە بەرواری 2-8 بەهەمان شێوە لە سەنگافوورە.
We’re returning to Singapore for our pre-season tour this summer, with fixtures against Leicester City and Bayern Munich 🙌
— Liverpool FC (@LFC) May 16, 2023
رێدز بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت لە دوای تێپەڕبوونی 36 هەفتە