پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ستیفانۆ بیۆلی راهێنەری ئەی سی میلانی ئیتاڵی و سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە یاریگای سان سێرۆ رووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەی سی میلان لە قۆناخی چارەكی كۆتایی توانی شكست بە ناپۆلی بهێنێت و ئینتەر میلانیش بە بردنەوەیان لە بێنفیكا توانیان خۆیان بگەیەننە ئەو قۆناخە.
لە یاری چوون ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵی ئیدین دزیكۆ و هێنریك میختاریان یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:
گۆڵپارێز: ماینان
هێڵی بەرگری: كالابریا ، تۆمۆری ، كایەر ، تیۆ هێرناندێز
هێڵی ناوەند: تۆنالی ، كرۆنیچ ، سالیمایكەرز
هێڵی هێرشبردن: ئیبراهیم دیاز ، جیرو ، لیاو
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: دارمیان ، ئاچێربی ، باستۆنی ، دەمفرێس ، دی ماركۆ
هێڵی ناوەند: بارێلا ، چالهانئۆگلۆ ، میختاریان
هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ مارتینێز ، دزیكۆ