ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس توڕەیە لە ڤێراتی و دەیفرۆشێت

Yariga App

یانەی پاریس سان جێرمان بەنیازە لە هاوینی ئەمساڵدا مارکۆ ڤێراتی ناوەڕاستکاری یانەکە بفرۆشێت.

بەگوێرەی لێ پاریسیان، زۆر هۆکار هەن کە وایانکردووە پاریس بگاتە ئەو بڕیارە بەڵام گرنگترینیان ئەوەن کە ڤێراتی کێشی زیادی کردووە و تواناکانیشی بە هێندەی موچەکەی نیە، ئەمە جگە لەوەی زۆر کەم لە رووی هێرشبەرییەوە یارمەتی تیمەکە دەدات.

یانەکە تووڕەیە لەوەی، پاش ئەوەی گرێبەستەکەیان بۆ تازەکردەوە بە موچەی یەک ملیۆن یۆرۆی مانگانە، ڤێراتی بە قەڵەوی گەڕایەوە لەکاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی سەرەڕای ئەوەی ئیتاڵیا بەشدارنەبوو لەو پاڵەوانێتییە. ئەمە جگە لەوەی لە تەواوی ئەم وەرزە تەنها ٢ ئەسیستی هەیە.

مارکۆ، ١١ ساڵە یاری بۆ پاریس دەکات و پێشتر یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی ئەو یانەیە بەڵام لەمساڵدا یەکێک بوو لەوانەی هاندەرانی پاریس دژییان خۆپیشاندانیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button