ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی یوڤێنتوسی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت ئادریێن رابیۆت ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

گرێبەستەكەی رابیۆت لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ ـی فەڕەنسی ئیریك تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رابیۆت بە ئامانجێكی گرنگ دادەنێت بۆ ئەوەی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر قسەی لەگەڵ یاریزانەكە كردووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە هاوینی رابردوودا تێن هاخ و رابیۆت پەیوەندیان هەبووە و لەم دواییانەدا لەسەر داوای راهێنەرەكە گفتوگاكان لەگەڵ یاریزانەكەدا چڕتر بوونەتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رابیۆت خواستی خۆی نەشاردەوە بۆ ئەوەی یاریكردن لە خولی نایابی ئینگلیزی تاقی بكاتەوە.

هاوشانی مانچێستەر یونایتد نیوكاسڵ یونایتدیش لە كێبڕكێدایە بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە، بەڵام شەیتانە سوورەكان زیاتر پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە و بەدیهێنانی خەونەكەی كە یاریكردنە لە ئینگلتەرا.

ئادریێن رابیۆت

لەم وەرزەی سێریا ئەیدا یاریزانە 28 ساڵانەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە 29 یاریدا هەشت گۆڵی كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button