ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گوندۆگان بە ئۆفەری یانەکەی رازی نیە

Yariga App

یاریگا

ئیلکای گوندۆگان، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بە مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

سام لی لە رۆژنامەی The atletic بڵاویکردەوە سیتی ئۆفەرێکی یەک ساڵەی پێشکەش بە گوندۆگان کردووە، بەڵام  ئەو یاریزانە گرێبەستی دوو ساڵەی دەوێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بارسێلۆنا ئامادەیە ئۆفەرێکی دوو ساڵە پێشکەشی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بکات و لەوانەیە پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دانوستاندنەوەکان دەست پێبکەن.

سام لی ئاماژەی بەوەشکردووە خێزانەکەی ئیلکای بەم زووانە کۆرپەکەی لەدایک دەبێت و داوای لە هاوسەرەکەی کردووە شوێنێکی باش هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button