ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەین

Yariga App

یاریگا

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە گەڕی 36 پرێمەرلیگ باسی لە رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر ریال مەدرید کرد و گووتی

بردنەوە لە هەر یارییەک وزەمان پێدەبەخشێت بۆ یاری داهاتوو، بۆ یاری بەرامبەر ڕیال مەدرید بە باشی ئامادەین. بە یاریزانەکانم گوووتوە هەوڵبدەن ئارام بن و ئەوەی لە چوار و پێنج ساڵی ڕابردوودا کردووتانە دووبارەی بکەنەوە لەم یارییەشدا

راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی ستیزن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە چارەنوسی ئیلکای گوندۆگان یاریزانی یانەکەی کرد و گووتی

سەبارەت بە جیابوونەوەی گوندۆگان، ڕەنگە ئیلکای لە بڕیاری دابێت لەگەڵمان بمێنێتەوە، هیوادارم ئەوە ڕووبدات و لەگەڵمان بەردەوام بێت، بەڵام کەس نازانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات و دەبێت چاوەرێ بڕیاری کۆتایی ئەو یاریزانە بکەین

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی لە ئێڤەرتۆن کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگی پرێمەرلیگ گەیاندە 85 خاڵ و هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە نزیککەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button