یاریگا
تیاگۆ سیلڤا داهاتووی یەکلادەکاتەوە
تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەئەزموونی یانەی چێڵسی مانەوە لە ستامفۆرد بریج رادەگەیەنێت.
هەواڵی ئەوە هەبوو، سیلڤا لە هاویندا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە فلومێنسییەوە بکات بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە ئاشکرایدەکات کە هێشتا هیچ نەبووە هاندەرانی فلومێنسی سوکایەتی پێدەکەن.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئی ئێس پی ئێن سپۆرت وتی
من لێرە گرێبەستم هەیە ، زۆر هەوڵ لە میدیاکانەوە دێن و زۆربەی قسەی هاندەرانە. هەندێک هاندەرانی فلومێنسی تەنانەت سوکایەتییان پێکردووم و هەندێکیش دەڵێن ئەگەر ئێستا نایەیت هەر مەیە، بەڵام من گرێبەستەکەم لەگەڵ چێڵسی تازەکردووەتەوە و دەمێنمەوە
تیاگۆ تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ بەڵام رۆڵی سەرەکی هەبووە لە زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزەی چێڵسی دا سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لەلایەن یانە لەندەنییەکەوە لە کڕینی بەرگریکار.