ئینگلتەرا

ئێدی هاو باسی هێرشی هاندەرەکە دەکات بۆ سەری

Yariga App

ئێدی هاو راهێنەری یانەی نیوکاسڵ باسی ئەو رووداوە دەکات کە دوێنێ لە یارییەکەیان بەرامبەر لیدز یونایتد روویدا.

سەرەڕای ئەو کارە سەرسوڕهێنەرەی ئێدی لەگەڵ نیوکاسڵ ئەنجامیداوە و توانیوییەتی یانەکە بگەیەنێتە پلەی سێهەمی پریمەرلیگ، دوێنێ لەلایەن هاندەرێکی یانەکەی خۆیەوە پەلاماردرا.

ناوبراو بۆ سکای سپۆرت لەوبارەیەوە وتی

“ناتوانم پێتان بڵێم کە چی پێ وتم بەڵام پەیوەندی بە ژیانی کەسی خۆمەوە هەبوو. پێویستە باشتر ئەمنیەت بپارێزرێت، نابێت کەس هەست بە ترس بکات لە کاتێکدا سەرقاڵی چێژبەخشینین بە هەموو وڵاتەکە. فریای ئەوە نەکەوتم کە هەست بە ترس بکەم چونکە لە چاو تروکانێکدا کۆتایی هات بەڵام دواتر بیریم هەر لای ئەو رووداوە بوو”.

مەگپایس لەو یارییەدا لە خاکی خۆی دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر لیدز لەدەستدا و ٢-٢ بەرامبەربوون لەگەڵ ئەوەش چوار خاڵ لە لیڤەرپوولی خاوەن پلەی پێنجەم دوورە بە سێ هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە و چانسی گەیشتنی بە خولی پاڵەوانەکان زۆر بەرزە.

 

Back to top button