ئینگلتەرا
یەکەم کاری پۆچێتینۆ لەگەڵ چێڵسی کڕینی هێرشبەرە
یاریگا-یانەی چێڵسی کار بۆ کڕینی هێرشبەرێکی جیهانی دەکات لە هاوینی ئەمساڵدا.
ئەوە یەکلابووەتەوە، ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ دەبێتە راهێنەری بلوز لە هاوینی ئەمساڵدا، هەرچەندە هێشتا بەفەرمی رانەگەیەندراوە. بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار دەڵێت لە ئێستاوە چێڵسی کار بۆ ئەوە دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هاتنی ئەو هێرشبەرە پەیوەست نیە بە رۆمیلو لوکاکو، کە ماوەی خواستنەکەی لە ئینتەر تەواو دەبێت و لە هاویندا دەبێت بگەڕێتەوە یانەکە، هەرچەندە داهاتووی ئەویش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و روون نیە دەگەڕێتەوە یاخود ئینتەر و چێڵسی لەسەر گواستنەوەکەی رێکدەکەون.
بلوز یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆی بەڕێدەکات و هیوایەکی زۆرییان لەسەر پلانەکانی پۆچەتینهۆ هەڵچنیووە.