ئینگلتەرا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی بۆ یارییەكەی ئێڤەرتن
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا.
مان سیتی بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دێت و ئێڤەرتنیش بە 32 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەم دێت.
بۆ ئەو یاریە پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن لە تواناكانی ناسان ئاكێ بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسن
هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، دیاز ، لاپۆرت
هێڵی ناوەند: ستۆنز ، رۆدری ، بێرناردۆ ، ئەلڤارێز
هێڵی هێرشبردن: مەحرەز ، هالاند ، فۆدین