ئیسپانیا

ئاسێنسیۆ ئارەزووی مانەوەی هەیە

Yariga App

یاریگا

مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی مێرنگی دەیەوێت لە یاریی بەرامبەر خیتافی تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و مانەوەی خۆی لە یانەکەی مسۆگەر بکات.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە خودی ئاسێنسیۆ ئارەزووی مانەوە لەگەڵ یانەکەی دەکات، بۆیە پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

ئاسێنسیۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە. ئەو یاریزانە پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button