یاریگا
رومێلو لوکاکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالیا ئارەزوو دەکات لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و نەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا.
گۆڵکارە بەلجیکیەکەی نێرازۆری بە شێوەی خواستن لە ئیتاڵیا یاریی دەکات و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی بەسەر دەچێت و دەبێت پەیوەندی بە بلوز بکاتەوە.
جۆزێپێ مارۆتا بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی ئینتەر میلان لەبارەی داهاتووی لوکاکۆ بە رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت گووت “ ئەو یاریزانە حەز دەکات لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت، بەڵام چارەنوسی پەیوەستە بە راهێنەری داهاتووی چێڵسی و لەوانەیە راهێنەری نوێ یانەکەی داوای گەڕانەوەی بکات “.
مارۆتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێت “ ئێمە لەسەر 10 بۆ ئاستەکەی رومێلۆ 6 پێدەدەین و ئامادەین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی “.