ئیتاڵیاگرنگترین

لیاو خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی سێریائەی بردەوە

یاریگا

رافایل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیتاڵیا دیاریکرا.

ماڵپەڕی فەرمیی خولی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ڕافایل لیاو وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەیان هەڵبژێردرا و کێبڕکێیەکەی لە یاریزانانی وەک لاوتارۆ مارتینێز و مانوێل پیلێگرینی و سیمۆن ڤێردی و ماتیا زاکانی بردەوە.

ڕافایل لیاو مانگی رابردوو پێنج یاری بۆ میلان ئەنجامدا و 4 گۆڵ و یەک ئەسیستیشی هەبوو. ئەو یاریزانە بەرامبەر ناپۆلی 2  گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستی تاکە گۆڵەکەی یانەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر رۆما کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button