گالتیێ: مێسی سبەی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت
یاریگا
لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەلایەن یانەکەوە سزادرا بەهۆی گەشتە یەک ڕۆژەکەی بۆ سعودیە لەکاتێکدا مەشقەکانی پاریسسانجێرمان وەک پلانی بۆ دانرا بەردەوام بوو.
ئەستێرەکەی شازادەکان دەستبەجێ داوای لێبوردنی لە یانەکە و هاوڕێکانی کرد، بۆیە ڕۆژی دووشەممە بەشداری مەشقەکانی پاریسسانجێرمان کرد و ڕۆژی سێشەممەش لەگەڵ هاوڕێکانی ڕاهێنانی کرد.
کریستۆف گالتیێ راهێنەری یانە فەرەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی داهاتووی یانەکەی گووتی
ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ لیۆ قسەم کرد سەبارەت بە گەڕانەوەی، بۆ ئەوەی بزانم تاوەکو چ رادەیەک ئامادەیە. زۆر ئارام بوو و پێم وایەپاڵنەرێکی زۆری هەیە بۆ یاریکردن و بڕیاریداوە جامێکی دیکە بەدەستبهێنێت. بەڵێ سبەی ئەو لە پێکهاتەی سەرەکی ئێمە دەبێت
سبەی پاریس سانجێرمان لە گەڕی 35 لیگ وەن کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ئاجاکسیۆ دەکات.