ئیسپانیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی

Yariga App

یاریگا –

ئیدواردۆ رۆمیۆ، جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە وردەكاریەكانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یانەكەی كرد بەتایبەت بابەتی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان.

گرێبەستەكەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

رۆمیۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا ووتی: تەنانەت ئەگەر كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا پلانی دارایی پەسەند بكات، پێوویستمان بە فرۆشتنی یاریزان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین مێسی بگەڕێنینەوە.

هەروەها ووتیشی: گەڕانەوەی مێسی كارێكی ئاسان نیە و تەنیا پشت بە رەزامەندی خولەكە نابەستێت، ئەگەر رۆیشتن نەبێت لە یانەكە ناتوانین مێسی بگەڕێنینەوە تەنانەت ئەگەر پلانەكەش پەسەند بكرێت.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: هەموو شتێك كە بیكەین بۆ یانەكە لە بەرامبەردا دەبێت شتێكی بۆ بفرۆشین، ئەمانە یاساكانی یاری خاوێنن.

ئیدوارد رۆمیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button