ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ڤان دایک :یارینەکردنی رۆبەرتسن زیانی دەبێت بۆ یارییەکەی ئەمشەو

یاریگا-ڤیرجل ڤان دایک بەرگریکاری بەتوانای یانەی لیڤەرپوول پێی وایە ئەندرو رۆبەرتسن ی هاوڕێی باشترینی ئینگلتەرایە لە پێگەکەی خۆیدا.

رێدز لە چامپیۆنزلیگ ئەمشەو میوانداری پۆرتۆ دەکات، لەو یارییەی رۆبەرتسن یاری ناکات بەهۆی پێکانەوە. کاتێک پرسیاری کاریگەری ئەو یاریزانە لە ڤان دایک کرا وتی “بەدڵنیاییەوە زۆر کاریگەری دەبێت، زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزە لە پاڵ یەکدا یاریمان کردووە و ئەو باشترین بەرگریکاری باڵی چەپە لە ئینگلتەرا”.

سەبارەت بە پڕکردنەوەی شوێنەکەی وتی “من بەرامبەر بایەرن یاریم نەکردوو و فابینهۆ نموونەیی بوو کە لە جێگەی من یاری کرد، بۆیە پێم وایە دەتوانین جێگەی ئەویش پڕبکەینەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button