“نەک ئیدێرسن، هیچ گۆڵپارێزەک نەیدەتوانی شوتەکەی ڤینیسۆس بگەڕێنێتەوە”
یاریگا –
نەک ئیدێرسۆن، هیچ گۆڵپارێزەک نەیدەتوانی شوتەکەی ڤینیسوس بگەڕێنێتەوە.
سانتیاگۆ کانیزارێس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت، لە یارییەکەی بەرامبەر سیتی، گەڕاندنەوەی شوتەکەی ڤینیسیۆس لە توانای ئێدەرسن و هیچ گۆڵێپارێزێکی دیکە نەبوو لە جیهاندا، لە هەموو حاڵەتێکدا دەبووە گۆڵ.
ڕیال مەدرید شەوی سێشەممەی رابردوو لە یاریگای بێرنابیۆ لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک لەگەل یانەی مان سیتی یەکسان بوو. ریال گۆڵی یەکەمی بە لێدانێکی سەرنجڕاکێشی ڤینیسیۆس کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا کیڤن دی برۆین گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ سیتیزن کرد.
سانتی کانیزارێس سەبارەت بە یارییەکە بە ڕادیۆ مارکای ڕاگەیاندووە، یارییەکە یەکسان بوو و هەردوو یانە بەوپەڕی ڕێزەوە بۆ یەکتر نمایشێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
هەردوو یانە لە هەندێک کاتدا ئازاریان چەشت و دەیانزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ فشارەکاندا بکەن. ڕیاڵ تایبەتمەندییەکی هەیە کە رەنگە لە هیچ تیپێکی تردا نەدۆزرێتەوە. لە ژێر فشار و کاتێک وا دیارە کە کۆتاییان پێ هاتوە، لە پڕ لاپەڕەکە دەگەڕێننەوە و سیناریۆی یارییەکە دەگۆڕن.
کانیزارێس لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی:
بەڕای من تیپی شایستەتر ڕیاڵ بوو، کە لە 30 خولەکی یەکەمدا بە باشی مامەڵەی لەگەڵ هێرشە نایابەکانی سیتی کرد و توانی لە کاتی گونجاودا هێرشی پێویست بکات. ڕیال بەتەواوی سیتی پاڵنایەوە بۆ دواوە و لە کاتی یارییەکەش دا شوێنەواری ئێرلینگ هاڵاندمان نەبینی.
کانی گوتیشی:
تا ئێستاش چانسی رۆیشتن بۆ یاری کۆتایی بۆ هەردوو یانەکە 50-50 یە. کێشەی ڕیاڵ ئەوەیە، کە یاریی گەڕانەوەی لە ئیتیحاددایە، ئەگەر لە بێرنابیۆ بووایە، من زیاتر چانسی ڕیاڵم دەبینی بۆ سەرکەوتن.