یاریگا –
تیروپشکی جامی ئاسیای 2023 راکێشرا و عێراق لە کۆمەڵەیەکی ئاست مامناوەندە.
کەمێک لەمەوبەر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا و نوێنەری هەر 24 هەڵبژاردە بەشداربووەکە تیروپشکی جامەکە راکێشرا.
هەڵبژاردەی قەتەر کە میوانداری جامەکە دەکات پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە لە پاڵ هەریەکە لە هەڵژاردەکانی چین، تاجیکستان و لوبنان.
هەڵبژاردەی عێراقیش کەوتە کۆمەڵەی چوارەم و رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی یابان، ئەندەنوزیا و ڤێتنام دەبێتەوە.
بڕیارە جامی ئاسیای 2023 لە لە 12/1/2024 دەستپێدەکات و لە 10/2/2024 کۆتایی دێت، لە هەر کۆمەڵەیەک خاوەن پلەی یەکەم و دووەم لەگەڵ باشترین چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناخی شازدەی جامەکە.
ئەنجامی ریروپشکەکە بەمشێوەیە بوو: