چامپیۆنزلیگ

ئینتەرمیلان چەند ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان لە میلان

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی چەند ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەی سی میلان.

شەوی رابردوو ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە یاریگای سان سێرۆ لە یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكە بە بردنەوەی ئینتەر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ئینتەر لەلایەن ئیدین دزیكۆ و هێنریك میختاریان لە خولەكەكانی 8 و11 تۆمار كران.

– ئینتەر میلان چوارەم یانەیە كە لە 11 خولەكی سەرەتادا بە دوو گۆڵ پێشبكەوێت لە یاریەكی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دوای یانەكانی یوڤێنتووس لە ساڵی 1999 مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2009 مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2022.

– بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەی دزیكۆ بوو بە حەوتەم یاریزان بتوانێت 20 گۆڵ یان زیاتر بكات لە دوای تەمەنی 30 ساڵی.

– دزیكۆ و میختاریان یەكەم دوو یاریزانن كە تەمەنیان لە 34 ساڵ زیاتر بێت و بتوانن لە هەمان یاریدا گۆڵ بكان لە قۆناخی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button