لۆكا مۆدریچ ماڵئاوایی لە سێرجیۆ بۆسكێتس دەكات
یاریگا –
لۆكا مۆدریچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی سێرجیۆ بۆسكێتس ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا كرد.
یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسكێتس لە كۆتایی وەرز لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
مۆدریچ لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ بۆسكێتس داناوە و نووسیویەتی: ”یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی ناوەڕاست كە یاریم لەگەڵدا كردووە، ئەوە جێگای خۆشحاڵی بووە”.
Uno de los mejores centrocampistas contra los que he jugado. Ha sido un placer. 🤝🤝 @5sergiob pic.twitter.com/0DgKB33t3c
— Luka Modrić (@lukamodric10) May 10, 2023
رۆژنامەكان ناوی بۆسكێتس بە یانەی هیلالی سعوودیەوە دەبەستنەوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی وەرزدا بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.
بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا توانیویەتی 31 نازناو بباتەوە، 8 نازناوی لالیگا ، 7 نازناوی جامی شا و سوپەری ئیسپانیا ، سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ وسوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان.