بازاڕی گواستنه‌وه‌

ئه‌یاکس گرێبه‌ستی نصير مزراوی نوێکرده‌وه‌

یاریگا- به‌فه‌رمی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مستردامی هۆڵندی گرێبه‌ستی نصير مزراوی مه‌غریبی و ناوه‌ڕاستکاری یانه‌که‌ی نوێکرده‌وه‌.

گرێبه‌سته‌ نوێیه‌که‌ی مزاوی ٢١ ساڵان تا ساڵی ٢٠٢٢ ده‌بێت و هه‌ر یه‌که‌ له‌ یانه‌کانی ئارسیناڵی ئینگلیزی و بروسیا دۆرتمۆند و شاڵکه‌ی ئه‌ڵمانی بێهیوا کران له‌ کڕینی ناوبراو که‌ به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی له‌م ساڵدا چاوێکی زۆری له‌سه‌ر بوو.

کوڕه‌ لاوه‌که‌ی ئه‌یاکس له‌ ساڵی ٢٠١٨ دا له‌ تیپی لاوانه‌وه‌ سه‌رخرا بۆ تیپی یه‌که‌می یانه‌که‌ و له‌کاته‌شه‌وه‌ ٢٧ یاری به‌درێسی تیپی یه‌که‌م ئه‌نجامداوه‌ و گۆڵێکیشی تۆمارکردووه‌.

Back to top button