ئارسێناڵ گرێبەستی ساکا نوێ دەکاتەوە
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی بوکایۆ ساکا دەدات.
پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ لە هەوڵدایە تا بە زووترین گرێبەستی ئەستێرەی لاوی تیپەکەی بوکایۆ ساکا نوێبکاتەوە و پارێزگاری لە مانەوەی بکات.
بە پێی هەمان سەرچاوە گەنەرز ئامادەیە مووچەی هەفتانەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکەی بۆ 300 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە.
ئارسیناڵ هەموو هەوڵی خۆی دەدات پێش دەستپێکی وەرزی نوێ کۆتایی بە نوێکردنەوەی ئەم گرێبەستە بهێنێت، بە هۆکاری ئەوەی لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی ناوبراو کۆتایی دێت و دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد.
تۆک سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە هێرشبەرە ئینگلیزەکە رەزامەندی نیشانداوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2024 بەو مووچەیەی لەلایەن یانەکەیەوە بۆی پێشنیار کراوە.
ساکا لەم وەرزە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە سەرکەوتنە مەزنەکانی تیپەکەی، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 45 یاری کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە.