ڤینیسیۆس ژمارەیەكی كریستیانۆی یەكسان كردەوە
یاریگا –
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی پێشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی یەكسان كردەوە.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
گۆڵەكەی ریال لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 36 بە شێوازێكی نایاب تۆمار كرا لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە.
هەروەها لە خولەكی 67 كیڤن دی برۆین بە موشەكێكی دیكە وەڵامی دایەوە و ئەنجامەكەی بۆ سیتیزن یەكسان كردەوە.
بەو گۆڵە ڤینیسیۆس ژمارەیەكی كریستیانۆی یەكسان كردەوە كە توانیوویەتی لە 11 یاری یەك لە دوای یەك بەشداری گۆڵ بكات لە چامپیۆنزلیگ.
لە كۆتا 11 یاری خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ ڤینی 7 گۆڵی كردووە 5 گۆڵیشی درووست كردووە.
وا بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ئەنجام بدرێت لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزیەكە.