قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. گەورەکانی پرێمەرلیگ سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ بێنفیکا لەبارەی گواستنەوەی گۆنسالۆ رامۆس دەستپێکردووە، مان یونایتد ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند و یاریزانێک بە بێنفیکا بدات – میرەر

چێڵسی هیواخوازە بە هێنانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، ئێنگۆکۆ کانتێش لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی ببێت – تێلێگراف

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ و مارک کوکورێیا لە پێناو گواستنەوەی هەمیشەیی جواو فێلیکس پێشکەشی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات – ستاندارد

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە رکابەری ئارسیناڵ و چێڵسی بکات، لەسەر گواستنەوەی دێکلان رایس – سەن

وێستهام گرنگی بە ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری کۆڤێنتری داوە – میرەر

ئارسیناڵ هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی بوکایۆ ساکای تەمەن 21 ساڵان دەدات و ئامادەیە مووچەی هەفتانەی بۆ 300 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە – تۆک سپۆرت

نیوکاسڵ لە سەرووی ئەو یانانەوەیە کە گرنگیان بە بەرگریکاری مۆنزای ئیتاڵی، کارلۆس ئوگوستۆ داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

لیڤەرپوول نزیکە لە واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ جۆرج شمادتکێ، بۆ ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی وەربگرێت – دەیلی مەیڵ

دەیڤد دی خیا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی بووە – تێلێگراف

جەیمس میڵنەر، یاریزانی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی ئێڤەرتنی رەتکردەوە و دەیەوێت بچێتە برایتن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئەستەمە لیاو بتوانێت بەرامبەر ئینتەر میلان یاری بکات – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

رۆژنامەکانی بەریتانیا

رۆژنامەی ئای سپۆرتس

شا کێڤن یەکسانبوونێکی بەبەهای بەخشیە مانچێستەر سیتی

دەیلی ئێکسپرێس

لێدانەکەی کێڤن، مووشەکەکەی ڤینیسیۆسی خستەخوارەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button