ئەریگۆ ساکی کەسایەتی وەرزشی ناودار رەخنە لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا دەگرێت بەهۆی نزیکی ماوەی یاری کۆتایی جامی شا و پێش کۆتای چامپیۆنزلیگ.
ریاڵ مەدرید پێشتر بەفەرمی داوای کرد کاتی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بگۆڕدرێت چونکە تەنها سێ رۆژ دوای ئەوە لە قۆناغی پێش کۆتای چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مان سیتی یارییان هەیە بەڵام داواکەیان رەتکرایە.
ئەمڕۆش ساکی بۆ ئەی ئێس دەڵێت ” بێ باکییەکی زۆری پێوەدیارە لەلایەن تۆپی پێی ئیسپانیاوە چۆن دەکرێت دوو یاری وەها گرنگ تەنها چەند رۆژێک لە نێوانیان هەبێت؟ یانی نەدەکرا یارییەکەی کۆپا دێل ڕەی دوابخرێت؟’
ئەمڕۆ مەدرید میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات پاش بەدەستهێنانی ناسناوی شای ئیسپانیا بەر لە سێ رۆژ.