پێپ گواردیۆلا: ئێمە نامانەوێت تۆڵە لە ریال مەدرید بكەینەوە
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە بۆ تۆڵەكردنەوە ناچنە یاریگا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان گواردیۆلا ووتی: وەرزی رابردوو گەیشتینە قۆناخی پێش كۆتایی ، هەموو شتێكیشمان ئەنجامدا بەڵام ئەوەندە بەس نەبوو.
هەروەها ووتیشی: ئەوەی لە رابردوودا روویدا لە رابردوو دەمێنێتەوە ، ئێمە لێرە نین بۆ تۆڵەكردنەوە، ئێمە ئێستا چانسێكی ترمان لەبەردەستدایە.
لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: وەرزی رابردوو ویستمان بگەینە یاری كۆتایی و نازناوەكە ببەینەوە، بەڵام ئەوە رووینەدا چونكە بەرامبەر ریال مەدرید یاریمان كرد، لەو پاڵەوانیەتیەدا ئەوان دەزانن كە پێوویستە چی بكەن.
وەرزی رابردوو لە هەمان قۆناخدا ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەك بوونەوە و كوڕانی كارلۆ بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون 6-5 شكستیان بە كوڕانی پێپ هێنا.