کوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ چەمچەماڵیەکان نزای سەرکەوتن بۆ دەربەندیخان دەکەن

یانەی چەمچەماڵ نزیکە لە دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و چاویان لە یانەی دەربەندەیخانە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 9/5/2023 کۆتا گەڕی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەبچێت کە تیایدا هەفتەی ڕابردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر ناسناوەکەی یەکلا کردەوە.

ئەمڕۆ کێبڕکێی بەهێز دەبێت لە نێوان ئەو دوو یانەیەی کە یەکێکیان دادەبەزێت و ئەویتریشیان یاری پاشکۆ ئەنجامدەدات، چەمچەماڵ کە ئێستا لە پلەی چاردەمی خولی نایابی کوردستانە ئەمڕۆ چاوەڕوانە و یاری ئەنجام نادات، بەڵام بەشێک لە هاندەران و یاریزانان و کارگێڕی یانەکە لە دەربەندیخان دەبن لە سەیری یاری نێوان دەربەندیخان و زاخۆ، چەمچەماڵیەکان نزای سەرکەوتن بۆ یانەی دەربەندیخان دەکەن بۆ ئەوەی زاخۆ دابەزێت کە ئێستا 29 خاڵیان هەیە و لە پلەی کۆتایی خولەکەن، بە سەرکەوتن یان بەرامبەر بوونی دەربەندیخان، ئەوا یانەی زاخۆ بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانە گەورەکانی نایاب دەکات و دادەبەزێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی چەمچەماڵیش یاری پاشکۆ بەرامبەر یانەی سلێمانی لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە ئەنجامدەدات و یەکێکیان لە ڕیزی نایابی کوردستان دەبن بۆ وەرزی 2023 _ 2024

بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ یانەی زاخۆ چەند یاریزانێکی خولی نایابی عێڕاق یاری پێدەکات بۆ ئەوەی خۆیان دوورخەنەوە لە دابەزین، بۆیە چاوەڕوانی یاریەکی بەهێز دەکرێت لە نێوان هەر دوو یانەی دەربەندیخان و زاخۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button