چامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆنی كرووس وەڵامی لێدوانەكانی روونی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی كرووس، ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی لێدوانەكانی وەین روونی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەداتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

چەند رۆژێك پێش ئێستا روونی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: مانچێستەر سیتی ریال مەدرید تێكدەشكێنێت.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0pwXbVNMUDnibF8giTFxxWYm27dAiDUFJf12NzGkTxogtVsJCFPez9oq3gUCMuvX5l/?mibextid=cr9u03

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان كرووس ووتی: پێم وایە هەموو شت هەمیشە وەك یەكە، لە بیرمە وەرزی رابردووش هەمان شتیان ووت و ئێمەش نازناوی چامپیۆنزلیگمان بردەوە.

 

هەروەها ووتیشی: جگە لەو قسانەی ووتوویەتی روونی پیاوێكە كە زۆرم خۆشدەوێت، ئەوەی ئەو ووتی كاریگەری لەسەر ئێمە نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت یارییەکی باش بکەیت و گۆڵ تۆمار بکەیت، بۆ ئەوەی باش بیت لە بەرگریکردن بەرامبەر یانەیەك کە بەزۆری لە هەر یارییەکدا 3 یان 4 گۆڵ دەکات، پێشتر زۆر لەو جۆرە یارییانەم كردووە، متمانەم بە ئەزموونەكەمان هەیە.

سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: پێشتر ووتومە كە شتەكان بە باشی دەڕۆن، بەڵام كاری من نیە شتەكان بە فەرمی بكەم، ئەوە كاری یانەكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button