پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ریال مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی چێڵسی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون چوار بە سفر شكستی پێهێنا و خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە.
مانچێستەر سیتی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی بایرن میونش بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری چوار بە یەك شكستیپێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.
بۆ ئەو یاریە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە ئیدێر میلیتاو بەهۆی راگیرانەوە و فێرلاند مێندی بەهۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت، لە بەرامبەردا سیتیزن لە تواناكانی ناسان ئاكێ بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رۆدیگەر ، ئالابا ، كامافینگا
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرووس ، مۆدریچ
هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، دیاز ، والكەر
هێڵی ناوەند: ستۆنز، رۆدری ، گوندۆگان ، دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: گریلیش ، هالاند ، بێرناردۆ سێلڤا