قاوەی بەیانیانی یاریگا.. کەیسی هیلال و مێسی بە کوێ گەیشت؟ مۆرینیۆ بەبێی مێسی دەچێتە پاریس؟
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان قسەی لەگەڵ بریکاری کارەکانی خۆسێ مۆرینیۆ کردووە، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری پاریس – RMC
لیۆنێل مێسی تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ هیلال، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
چێڵسی ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری کریستیان پولیسیچ ببێت و رەنگە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بەکاریبهێنێت – دەیلی مەیڵ
بارسێلۆنا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربوون لە رافینیا دەستنیشان کردووە، چێڵسی و نیوکاسڵ داوای دەکەن – سپۆرت
بایەر لیڤەرکوزن گرنگی بە خزمەتەکانی گرانیت شاکا، یاریسازی ئارسیناڵ داوە – میرەر
وێستهام نایەوێت هیچ یاریزانێک تێهەڵکێشی گواستنەوەی دێکلان رایس بکات. هامەرز داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
وێستهام بۆ شوێنگرتنەوەی دێکلان رایس، گفتوگۆکانی لەگەڵ ماتیۆ گوندۆزی، یاریزانی مارسیلیا دەستپێکردووە – ئاتلێتیک
ئاکسێل هێلمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنتراخت فرانکفورت رایدەگەیەنێت، بە کەمتر لە 79 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری رانداڵ کۆلۆ موانی نابن – 90min
رۆژنامەکانی بەریتانیا
رۆژنامەی مێترۆ
بە پەرۆشین بۆ تۆڵەکردنەوە
ئێڤەرتن هیواکانی مانەوەی لە پرێمەرلیگ زیندوو کردەوە
رۆژنامەی دەیلی ستار
ساڵێک تێپەڕی، بەڵام جارێکی دیکە لێرەین
پێپ داوا لە ئەستێرەکانی دیکە، وەک یارییەکی نوێ مامەڵە بکەن
رۆژنامەی زە تایمز
رۆدری: بۆ تۆڵەسەندنەوە لێرەین
رۆژنامەی میرەر
توڕە مەبە، ئاسایی ببەوە
شاکا لە لایەن ئەڵمانەکانەوە داواکراوە
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ
ئێمە تۆڵەکردنەوەمان دەوێت
وێستهام رێگە بە چوونە دەرەوەی دێکلان رایس دەدات