ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆماس توخێل ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل دەیەوێت عوسمان دێمبلی بگوازێتەوە یانەی بایرن میونشن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەی بایرن میونشن کردووە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، عوسمان دێمبلی واژۆ بکەن.

بە پێی سەرچاوە ئیسپانییەکە، توخێل دەیەوێت بە گواستنەوەی عوسمان، قەرەبووی رۆیشتنی سادیۆ مانێ بکاتەوە، کە بڕیارە هێرشبەرە سەنگیالییەکە لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵیت.

یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی عوسمانی تا ساڵی 2024 نوێکردەوە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، کە ئەمەش مەترسی رۆیشتنی ناوبراوی زیادکردووە.

یاریزانە فەڕەنسییەکە پێشتر لە یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند لەژێر سەرپەرشتی توخێل یاری کردووە، بەر لەوەی لە ساڵی 2017 بە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارساوە بکات.

دێمبلی بە درێسی بارسێلۆنا

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ماتیۆ ئالمانی دەیەوێت پێش جێهێشتنی بارسا گرێبەستی عوسمان نوێ بکاتەوە، کە خواستی سەرەکی بارسایە لەم هاوینەدا.

بریکاری کارەکانی عوسمانیش رایگەیاندووە یاریزانەکە دەیەوێت ساڵانێکی زۆر بە درێسی بارسێلۆنا یاری بکات، بەڵام بیرۆکەی کەمکردنەوەی مووچەکەی رەنگە ئەو کارە ئەستەم بکات.

بیرۆکەی ئالمانیش ئەوەیە گرێبەستەکەی دێمبلی بۆ یەک دوو وەرزی دیکە نوێبکاتەوە، بەو مەرجەی نرخی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بە کەمی بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر یاریزانەکە ویستی بڕوات کارەکە بۆی زەحمەت نەبێت.

بە پێی سپۆرتی کەتەلۆنی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی نوێبکاتەوە پێش ئەوەی بگاتە کۆتا ساڵی بەسەر چوونی، هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی رابردوو روویدا.

هێرشبەرەکەی بارسا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 30 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە.

توخێل و عوسمان لە دۆرتمۆند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button