ئیسپانیاگرنگترین

هازارد بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئێدین هازاردی بەلجیکی بیر لەوە دەکاتەوە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هازارد ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید و لە هاوینی ساڵی 2024 بە یەکجاری واز لە یاری تۆپی پێ بهێنێت.

شەممەی رابردوو ریال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا شکستی بە ئۆساسۆنا هێنا و بووە پاڵەوانی جاماکە، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەش هازارد مانەوەی خۆی لە یانەکەی دووپاتکردەوە.

ئێدین لەو بارەیەوە رایگەیاند:

پلانم مانەوەیە لە ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، پێشبینی مانەوەم دەکەم، چونکە دەمەوێت ئاهەنگ لە دوا ساڵی گرێبەستەکم بگێڕم.

بەپێی هەمان سەرچاوە هازارد بۆیە لە یانەکەی دەمێنێتەوە بیری لەوە کردووەتەوە هەر لە ریال مەدرید کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت و ئەو کارەش پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەنجامدەدات.

هازارد لە هاوینی ساڵی 2019 لە چێڵسیەوە گواسترایەوە بۆ مەدرید بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەهۆی پێکانە زۆرەکانی نەیتوانی لە ئیسپانیا سەرکەوتووبێت و بە یەکێک لە خراپترین گرێبەستەکانی مێژووی مێرێنگی هەژمار دەکرێت.

یاریزانەکە بە درێژایی ئەم وەرزە تەنیا 9 یاری و بە کۆی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری بۆ یانەکەی کردووە، لە لایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە بە تەواوی پشتگوێ خراوە.

بەشێوەیەکی گشتی یاریزانە 32 ساڵانییەکە لە کۆی چوار وەرز تەنیا 75 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 7 گۆڵ و 12 ئەسیستە.

دەستکەوتەکانی هازارد لەگەل ریال مەدرید

◉ یەک جار پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
◉ دوو جار پاڵەوانی لالیگا
◉ یەک جار پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا
◉ یەک جار پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان
◉ یەک جار پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا
◉ دوو جار پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button