ئیتاڵیا

جیۆڤانی سیمیۆنی: باوکم ئیرەییم پێدەبات

Yariga App

یاریگا

جیۆڤانی سیمیۆنی هێرشبەری یانەی ناپۆلی دوای بەدەستهێنانی ناسناوه سێریائەی لەگەڵ یانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ سکای وتی:

هەستێکی باوەڕپێنەکراو بوو کە توانیم سکودیتۆ وەک ئەرجەنتینییەک بەدەستبهێنم، دوای دیێگۆ ئێستا ئەوەم کردووە، هێشتا باوەڕم بەوە نییە، زۆر پێمخۆشە چەند هەفتەی داهاتوو بەناو شاری ناپۆلیدا بسوڕێمەوە بۆ ئەوەی خۆشی هاندەران ببینم، هەر ڕۆژێک تێدەپەڕێت زیاتر و زیاتر عاشقی ناپۆلی و خەڵکەکەی دەبم

جیۆڤانی سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی باوکی دوای نازناوی ئیتاڵی وتی

ئەو لەم ڕۆژانەدا دێت بۆ لای ئێمە بۆ ئەوەی ئاهەنگمان لەگەڵ بگێڕێت، پەیوەندییەکی ئاسایی باوک و کوڕە، بە دڵنیاییەوە ئیرەیی دەبات، چونکە من لە ناپۆلی نازناوی سکودێتۆم بردووەتەوە

یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا دوای 33 ساڵ جارێکی دیکە ئەم وەرزە توانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button