ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەیەکی ناپۆلی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە جیددی هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی.

گۆڤاری لیڤەرپوول ئیکۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت هەرچی زووە گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆتر زێلینسکی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی دەستپێبکات.

یاریزانی تەمەن 28 ساڵان، رۆڵێکی باڵای لە کاروانی ئەم وەرزەی ناپۆلی گێڕا و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی.

لە گۆڤارەکە هاتووە، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی زێلینکسی دەکات و دەزانێت، ئەرکێکی قورسی لە بەردەمە بۆ ئەوەی ناپۆلی بە دەستبەرداربوون لە پیۆتر رازی بکات، بەڵام دەستبەرداری بیرۆکەکە نەبووە و دەیەوێت پەلکێشی ئانفیڵد رۆدی بکات.

زێلینسکی 325 یاری لەگەڵ ناپۆلی کردووە و 47 گۆڵی کردووە. یەکێکە لەو یاریزانانەی کە یۆرگن کڵۆپ پێی سەرسامە.

گرێبەستی ئێستای زێلینسکی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button