ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بارسێلۆنا پلانێکی نوێ بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی دادەڕێژێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نایەوێت دەستبەرداری دروستبوونی هەلی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ببێت و ئەمجارە پلانێکی نوێی داڕێشتووە.

بارسێلۆنا دەیەوێت، فرێنکی دی یۆنگ، یاریسازی هۆڵەندی تێهەڵکێشی ئۆفەری گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بکات، بەمەش لە لایەک رێژەی خەرجی مووچە کەم دەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە، لیۆنێل مێسی بەدەست دەهێنێت.

لە کۆتایی مانگی داهاتوو، گرێبەستی لیۆ لە پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت، هەرچەندە باس لە هەوڵەکانی یانە پاریسییەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆ دەکرێت، بەڵام پێناچێت لە پی ئێس جی بەردەوام بێت.

بارسێلۆنا کێشەی دارایی قووڵی هەیە و ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یاریزان بگوازێتەوە، چونکە پێویستە خەرجی مووچەکانی بە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە و جیا لەمەش، لالیگا داوای پلانێکی دارایی لە یانە کاتالۆنییەکە کردووە، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدەن.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ کەمکردنەوەی خەرجی مووچە، بارسا ئامادەیە دەستبەرداری دی یۆنگ ببێت و بیکاتە پردێک، بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی. جیا لەمەش، بارسێلۆنا دەیەوێت مووچەی مارک ئاندرێ تێر شتیگنیش کەم بکاتەوە.

نرخی گواستنەوەی دی یۆنگ لە بازاڕەکان دەگاتە سەرووی 60 ملیۆن یۆرۆ (ترانسفەر مارکێت) و هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا ماوە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوی لیۆنێل مێسی بە پەیوەندی کردن بە یانەی هیلالی سعودییەوە بەستراوەتەوە، بەڵام هیچ ئەپدەیتێک لەم بارەیەوە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button