Loading...
ئیتاڵیا

ناپۆلی دوای یارییەکەی فیۆرێنتینا ئاهەنگ دەگێڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئاهەنگەکانی ناپۆلی تاوەکو ئێستا گشتیی بووە و یانەکە دوای یارییەکەی ئەمڕۆیان دەست بە ئاهەنگگێڕان دەکەن.

کوڕانی سپالێتی، توانییان ناسناوەکە مسۆگەر بکەن پاش بەرامبەربوون لەگەڵ ئودێنزی بەڵام ئەو یارییە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بوو، وابڕیارە ئەمڕۆ لە یاریگای دییگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا پاش یارییەکەی فیۆرێنتینا ئاهەنگ بگێڕن لەگەڵ هاندەرانیان.

وابڕیارە، یەک بەیەکی یاریزانانی ناپۆلی بەجیا بێنە ناو یاریگا بە میوزیک و یاری ئاگرینی تایبەت بەو یاریزانە و بەو جۆرە سوپاسیان بکەن بۆ بردنەوەی یەکەم ناسناوی سکودێتۆ دوای زیاتر لە سێ دەیە.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕواندەکرێت زیاد لە 55 هەزار هاندەر ئامادەبن بەمەبەستی بینینی ئاهەنگەکان.

لە بەرامبەردا فیۆرێنتینا هەوڵدەدات سوود لە سەرقاڵی ناپۆلی ببینێت و سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە تاوەکو هیواکانی بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی بە زیندوویی بهێڵێتەوە.

Back to top button