بێرناردۆ سیلڤا: بۆ لە ریال مەدرید بترسین؟
یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانی مانچێستەر سیتی دووپاتیدەکاتەوە، ترسیان لە ریال مەدرید نییە.
لە وەرزی رابردوودا، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 6-5 بە ریال مەدرید دۆڕا و نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، سەرەڕای ئەمەش بێرناردۆ سیلڤا روونیدەکاتەوە، ترسیان لە رووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانی 14 جارەی چامپیۆنزلیگ نییە.
یاریزانی نێودەوڵەتی پۆرتوگالی رایدەگەیەنێت، مانچێستەر سیتی رێز لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی ریال مەدرید دەگرێت، بەڵام لەڕووی دەروونییەوە، کاریگەری لەسەر تیمەکەی دروست ناکات.
رێزێکی زۆریان دەگرین، بەڵام لێیان ناترسین. بۆچی لێیان بترسین؟ هەوڵ دەدەین لەسەر ریتمی دوو مانگی رابردوو بەردەوام بین، چونکە متمانەیەکی زۆرمان دروستکردووە بۆ سەرکەوتن بەسەر ریال مەدرید.
سیلڤا رەتیدەکاتەوە، بەهێزی ریال مەدرید پەیوەندی بە مێژووی یانەکەوە هەبێت
هەرگیز پەیوەندی بە لۆگۆی یانەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی یاریزانانی یانەکەوەیە، ئەگەر ریال مەدرید مۆدریچ، کروس، ڤینیسیۆس و بێنزێما و دەتوانم بڵێم تەواوی یاریزانەکانی دیکەی نەبووایە، هەرگیز ئەو درێسەی دەیپۆشن، ناتوانێت بە تەنیا هیچ بکات. کارێکی گەمژانەیە ئەگەر رێزیان نەگرین، بەڵام ئێمەش ئامانجێکمان هەیە و دۆخی ساڵی رابردوومان لەبیر نەکردووە. ئەمجارە هەوڵدەدەین کارەکان جیاواز بکەین.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا کێبڕکێ لەسەر سێ نازناو دەکات و ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت و گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی FA و کێبڕک لەسەر چامپیۆنزلیگیش دەکات.
لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، سێشەممە رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و دواتر لە لیڤەرپوول رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.