Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی ئامادەیە ئەستێرەیەکی بە مانچێستەریوناتد بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نیازی وایە کیم مین جەی بەرگریکاری بەتوانای یانەکەی بفرۆشێت بە شەیتانە سوورەکان.

کیم رۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بۆ ناپۆلی، بەڵام بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، ناپۆلی ڕازییە بەرگریکارە کۆرییەکە بفرۆشێت بە یونایتد.

هێشتا یونایتد بەفەرمی گرێبەستی پێشکەشنەکردووە بەڵام کۆریێری دەڵێت ناپۆلی ئاگاداری ئەوەن، بەرپرسانی یونایتد ئامادەن ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ ئەو بەرگریکارە. ئەگەر ئەوەش رووبدات گرێبەستەکەیان قبوڵ دەکرێت.

کیم مین جەی گوێزرایەوە بۆ جێگرتنەوەی کالیدۆ کۆلیبالی بەڵام ناپۆلی ئامادەیە ئەویش بفرۆشێت ئەگەر ببێتە هۆکاری ئەوەی بتوانن ڤیکتۆر ئۆزمن و کڤارا بۆ وەرزێکی دیکە بهێڵنەوە.

Back to top button