
یاریگا –
لە کۆتا یاری گەڕی 27ـی خولی نایابی عێڕاق، ئەمڕۆ یەکشەممە 7/5/2023 یانەی هەولێر لە شاری بەغدا، لە یاریگای ئەحمەد رازی بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات.
سەرکەوتنی یانەی هەولێر لە یاریەکەی ئەمڕۆ گرینگی تایبەتی هەیە، بەو پێیەی چوار پلە لە ڕیزبەندی سەردەکەوێت، هەولێر 35 خاڵی هەیە لە پلەی دوانزەمە و لە ئەگەری سەرکەوتنی دێتە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیەکە، یانەی نەوت 21 خاڵی هەیە و لە پلەی هەژدەم دێت.
مێژووی هەر دوو یانە لە یاریە فەرمیەکاندا کە لەگەڵ یەکتر یاریان کردووە وەکو یەکن لە بردنەوە و یەکسان بوون و شکست.
هەردوو یانەی هەولێر و نەفت لە مێژووی خۆیاندا لە (42) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە
42 یاری فەرمی
14 بردنهوه بۆ ههولێر
14 بردنهوه بۆ نهفت
14 یهكسان بوون
یانهی ههولێر (52) گۆڵی له یانهی نهفت كردووه.
یانهی نهفت (50) گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه.
یهكهم یاری نێوان ههردوو یانه: دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1985 له ياریگای کەشافە لە بەغدا، لە میانەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولى شیاندنەوەی یانە پلە دووەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 1984-1985، کە تیایدا یانەی نەفت لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەولێری بردەوە و خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و یانەی هەولێریش بەهۆی ئەم دۆڕانەوە نەیتوانی سەرکەوێت بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان (نایابەکانی ئێستا).
دواههمین یاری نێوان ههردوو یانه: له رێكهوتی 2022/12/5 بوو له میانەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێڕاق له یاریگای فەڕەنسۆ هەریری، كه یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.