ئیسپانیا

ئانچێلۆتی: کاتی ئاهەنگگێڕانمان نیە

Yariga App

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بەدەستهێنانی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا باسی لە یاریی داهاتوویتیپەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ کرد.

راهێنەرەکەی شاهانەکان سەرەتا باسی لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کرد و گووتی

لە کەشێکی نایابدا ڕووبەڕووی رکابەرێکی زۆر بەهێز بووینەوە. بۆ چەند خولەکێک لە ژێر فشاردا بووین، بەڵام ئێمە شایەنی ئەم ناسناوەبووین، نەک تەنها لەبەر ئاستی ئەمشەومان، بەڵکو بەهۆی ئەو ڕێگا سەختەی کە گرتمانە بەر بۆ بردنەوەی ئەم جامە. ئێمە لە تیپە زۆرباشەکانمان بردەوە و دواجار گەیشتینە ئەم جامە

کارلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کرد و گووتی ئەوان ئامانجیانە بگەنە یاریی کۆتایی

ئێمە درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین، چونکە ئێمە لە یارییەکی تری کۆتایی نزیک بووینەتەوە و ئامانجمان دووبارە بردنەوەی نازناویچامپیۆنزلیگە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین. یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئێمە زۆر نایاب دەبێت و بە 12 یاریزان یارییەکە ئەنجام دەدەین

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئاهەنگگێڕانەکەیان دوای بردنەوەی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا گووتی

ئێمە چانسی ئەوەمان نییە ئاهەنگێکی تایبەتمان هەبێت، ڕەنگە خواردنەوەیەک بەس بێت بۆمان. دەبێت خۆمان بۆ یارییەکەی سێشەممەئامادە بکەین

بابەتی زیاتر

Back to top button