یاریگا
رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی پێکانەکەی بەرامبەر لازیۆ، هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە، بەڵام دەستەی پزیشکی یانەکە گەشبینە بە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە لە یاریی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان.
دوای ئەو پێکانەی یاریزانە پۆرتوگالیەکەی میلان پشکنینە سەرەتاییەکانی بۆ کراوە، رۆژنامەی توتۆسپۆرتیش زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە پێکانەکەی لیاو قورس نیە و ئەو یاریزانە بۆ یاری قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان ئامادە دەبێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی باسکردووە بڕیارە لیاو سبەی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و دواتر راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە دەستەی راهێنەرانی یانەکەی دەکرێت و بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەو یاریزانە دەدرێت.
ئەیسی میلان لەو بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لازیۆی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانیشی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی گەیاندە 61 خاڵ.