عێراقکوردستانگرنگترین

شوڕتە و قوە جەوییە یاری لووتکە ئەنجامدەدەن

Yariga App

لە گەی27ـی خولی نایابی عێڕاق، ئەمڕۆ هەینی 5/5/2023 پێنج یاری بەڕێوەدەچن.

لە شاری سلێمانی و تایبەت لە یاریگای ( مەلعەبەکە ) یانەی نەورۆز دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ، کاتژمێر 4  ڕووبەڕووی یانەی کەربەلا دەبێتەوە، نەورۆز بە 34 خاڵ لە پلەی سێزدەمە و یانەی کەربەلاش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دوازدەم دێت.

یانەی زاخۆ یەکەم یاری خۆی بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری نوێی یانەکە ( نزارمحروس ) بەرامبەر یانەی کارەبا لە نێو یاریگای خۆی ئەنجامدەدات لە کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارە، زاخۆ لە پلەی شازدەمە بە 27 خاڵ و یانەی کارەبا بە 49 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاق دێت.

یاری لووتکەی ئەم گەڕە لە نێوان هەر دوو یانەی شوڕتەی پێشەنگ و قوە جەوییە خاوەن پلەی دووەم دەبێت، یانەی شوڕتە ماوەیەک لە مەو بەر دەستبەرداری ڕاهێنەری میسری موئمن سلێمان بوو، ئەحمەد سەڵاح کە یاریدەدەری ڕاهێنەر بوو بە ڕاهێنەری تیپەکە دەسنیشانکرا، دواتر بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی قەحتان جسیر لە ڕاهێنەرایەتی یانەی قوەی جەوی لادرا و موئمین سلێمان ڕاهێنەری پێشووی یانەی شوڕتە کرا بە ڕاهێنەری یانەی قوەی جەوی، شوڕتە 54 خاڵی هەیە لە پلەی یەکەمە و یانەی قوەی جەویش بە 52 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، یاریەکە کاتژمێر 9:30خولەکی شەو لە یاریگای شەعب  ئەنجامدەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت هاندەرێکی زۆر ئامادەی یاریەکە بێت.

یانەی زەوڕا کە لە پلەی سێیەمی خولەکەیە کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای نەجەف ڕووبەڕووی یانەی نەفتی ناوەڕاستی پلەی پازدەم دەبێتەوە، یانەی قاسم خاوەن ڕیزبەندی حەڤدەهەم دەبێتە میوانی یانەی نەجەف کە لە پلەی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق دێت، یاریەکەش کاتژمێر 9:30 شەو ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button