ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد توانای خەرجكردنی زیاتر لە 100ملیۆن پاوەندی نیە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی توانای خەرجكردنی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا نیە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل مانچێستەر یونایتد ناتوانێت زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا خەرج بكات ئەگەر خاوەندارێتی یانەكەش بگۆڕێت بە شێخ جاسم بن حەمەد.

لە كۆتایی ساڵی رابردوودا خێزانی گلەیزەرز رایانگەیاند كە دەستبەرداری مانچێستەر یونایتد دەبن و یانەكە دەفرۆشن، هەریەك لە شێخ جاسم بن حەمەد و جیم راتكلیف ئۆفەریان بۆ كڕینی یانەكە پێشكەشكردووە.

دەیلی مەیل ئەوەشی راگەیاند، بودجەی مانچێستەر یونایتد سنووردار دەبێت بەهۆی یاساكانی یاری خاوێنەوە و تاكە رێگە بۆ خەرجكردنی زیاتری پارە لە بازاڕدا فرۆشتنی یاریزانەكانیەتی.

رۆژنامەكان ناوی هەریەك لە جود بیلینگهام ، هاری كەین ، ماك ئالیستەر و مۆیسیس كایسێدۆیان بە مانچێستەر یونایتد بەستووەتەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاویندا پەیوەندی بە یانەكەوە بكەن.

لە بەرامبەردا مان یونایتد لیستێكی یاریزانانیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە هاویندا یانەكە جێبهێڵن كە پێكهاتوون لە ئیلانگا ، ماگوایەر، وان بیساكا، ئەلێكسیس تیلێس ، ڤان دی بیك و مارسیال.

لەم وەرزەدا شەیتانە سوورەكان توانیان نازناوی كاراباو كەپ ببەنەوە و لە جامی یەكێتی ئینگلتەراش لە یاری كۆتاییدان و نزیكن لەوەی لە تۆپ چواری پرێمەرلیگ كۆتایی بەم وەرزەی پرێمەرلیگ بهێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button