قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. بێڵینگهام دەبێتە گرانترین یاریزان؟ بارسێلۆنا لە کام یاریزان نزیکە؟

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

جود بێڵینگهام، یاریزانی دۆرتموند، گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات و دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە لالیگا. بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە – سێر دیپۆرتیڤۆس

بۆ دەستبەداربوون لە خزمەتەکانی دێکلان رایس، وێستهام داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات – ESPN

چێڵسی بیر لە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینتەر میلان دەکاتەوە، یاریزانی 25 ساڵان لە لایەن مانچێستەر یونایتدیشەوە داوا کراوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چێڵسی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان بگوازێتەوە، چونکە داواکاری یەکەمی ماوریسیۆ پۆچێتینۆیە – تێلێگراف

جولیان ناگلیسمان دەیەوێت ببێتە راهێنەری تۆتنهام، ئەمەش دوای دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوانیان – سکای دۆچلاند

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، دەیەوێت جێرێمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن بگوزێتەوە ئۆڵدترافۆرد – میرەر

مانچێستەر یونایتد نایەوێت گرێبەستی فۆوت فیخۆرست بکاتە هەمیشەیی، لە کۆتایی وەرزدا دەگەڕێتە بێرنلی – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

لوکا مۆدریچ، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2024 لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەکاتەوە – رێلێڤۆ

مانچێستەر سیتی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ سپایک بریتس، گۆڵپارێزی 16 ساڵەی یانەی ویبێڵدن – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ چاودێری جۆسیپ سوتالۆ ، بەرگریکاری دینامۆ زەگرێب دەکات – ئیڤینینگ ستاندارد

وۆلڤێرهامتن گرنگی بە ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری کۆڤێنتری سیتی داوە – تۆک سپۆرت

 

رۆژنامەکانی بەریتانیا

دەیلی ئێکسپرێس

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس

پێپ گواردیۆلا بەڵێنی یارییەکی شاهانە لە یاریگای ئیتیحاد دەدات

رۆژنامەی گاردیان

رۆژنامەی گاردیان
رۆژنامەی گاردیان

چۆن سیاسەتە نامۆکەی لیۆنێل مێسی دەبێتە وانەیەک بۆ پرێمەرلیگ

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ

گوتاری رۆژنامەکە: کاتی ئەوەیە لامپارد واز بهێنێت؟

هالاند بەردەوام داوا لە گریلیش دەکات شەوان زۆر ئاهەنگ نەکات

رۆژنامەی میرەر

رۆژنامەی میرەر
رۆژنامەی میرەر

پێپ گواردیۆلا: ئەمڕۆ سەیری شایەکانم بکەن

سام ئالاردایس پلانێکی تایبەتی بۆ وەستاندنی هالاند هەیە

رۆژنامەکانی ئیسپانیا

رۆژنامەی مارکا

رۆژنامەی مارکا
رۆژنامەی مارکا

رۆژی دیاریکردنی شایەکانە

راهێنەری ئۆساسۆنا ترسی لە یاری کۆتایی جامی شا نییە

رۆژنامەی ئاس

رۆژنامەی ئاس
رۆژنامەی ئاس

یەک جام، دوو جیهان

رۆژنامەی سپۆرت

رۆژنامەی سپۆرت
رۆژنامەی سپۆرت

مێسی داوای لێبوردن لە پاریس سانجێرمان دەکات

ئینیگۆ مارتینێز لە بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە، گرێبەستێک تاوەکو 2025 واژۆ دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button