ئیتاڵیا

بارسێلۆنا واز لە ئامرابات ناهێنێت

Yariga App

یاریگا

سۆفیان ئامرابات، یاریزانی مەغریبی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا یەکێکە لە ئامانجەکانی گواستنەوەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

خاڤی میگێل لە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لەم هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی سۆفیان ئەمرابات دەداتەوە و پلانیان هەیەلەگەڵ فیۆرێنتینا دانوستان بکەن، بۆ ئەوەی بە پارەیەکی گونجاو ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە لە پلانەکانی بلاوگرانادا هەیە ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی یاریزانە مەغریبیەکە، ئەو کات هەوڵبۆ گواستنەوەی گۆیدۆ رۆدریگێز بدەن.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کارگێری ڤیۆلا لە پێناو دەستبەردابوون لە ئامرابات داوای 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button