ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانێ و بایرن میونشن گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ هێرشبەری تیپەکەی سادیۆ مانێ گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنوس کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن و سادیۆ مانێ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، لەم هاوینە جیا دەبنەوە.

بە گوتەی رۆژنامەنوسە ئەڵمانییەکە، مانێ وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئێف سی هۆلیوود بەردەوام نابێت، بە رەزمەندی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە و یانەکە جێدەهێڵت.

هێرشبەرە سەنیگالییەکە لە هاوینی رابردوو لە لیڤەرپوولەوە بە بڕی 32 ملیۆن پاوەند پەیوەندی کرد بە باڤارییەکان، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵیان پێشکەش بکات.

سادیۆ بەهۆی دابەزینی ئاستی و درووستکردنی گرفت لەگەڵ یاریزانە هاو تیمەکانی یانەکەی ناچارکرد بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە، بۆیە ئەم وەرزە بە یەکەم وەرز و کۆتا وەرزی دادەنرێت لەگەڵ یانەکەی ئێستایدا.

سەنیگالییە 31 ساڵانییەکە لەگەڵ بایرن لە 35 یاری و لەکۆی 2,107 یاریکردن تەنیا 12 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button